ئەمڕۆ دووشەممە 2026/7/6 بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکی وەک کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئەندرۆ بیزڵی، کرد.
لە دیدارەکەدا، بەڕێز جێگری سەرۆک سوپاس و پێزانینی بۆ کارەکانی بەڕێز بیزڵی دەربڕی، کە لە ماوەی ڕابردوودا ڕۆڵی گرنگی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا، گێڕاوە.
لای خۆیەوە بەڕێز ئەندرۆ بیزڵی، سوپاسی پاڵپشتی و هاریكاریی لایهنه پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی له سەرخستنی كار و ئەرکەکانی لە ماوەی ڕابردوودا كرد و بەردەوامیی پشتیوانی و هاریکاریی وڵاتەکەشی بۆ هەرێمی کوردستان، دووپات کردەوە.