Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

کونسوڵی گشتیی فەرەنسا ماڵئاوایی لە جێگری سەرۆک دەکات

2026-07-22T01:17:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/7/22 بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی وەک کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز یان برێم، کرد.

لە دیدارەکەدا، بەڕێز جێگری سەرۆک سوپاس و پێزانینی بۆ کارەکانی بەڕێز یان برێم دەربڕی، کە لە ماوەی ڕابردوودا وەک کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان، ڕۆڵی گرنگی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا گێڕاوە، هەروەها هیوای سەرکەوتنی لە کار و ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.

لای خۆیەوە بەڕێز یان برێم، سوپاسی پاڵپشتی و هاریكاریی لایه‌نه‌ پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی له‌ سەرخستنی كار و ئەرکەکانی لە ماوەی ڕابردوودا كرد و بەردەوامیی پشتیوانی و هاریکاریی وڵاتەکەشی بۆ هەرێمی کوردستان، دووپات کردەوە.