Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

کونسوڵی گشتیی ڕووسیا ماڵئاوایی لە جێگری سەرۆک دەکات

2026-09-26T18:54:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

ئەمڕۆ شەممە 2026/9/26 بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی وەک کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ماکسیم ڕۆبن، کرد.

لە دیدارەکەدا، بەڕێز جێگری سەرۆک سوپاس و پێزانینی بۆ کارەکانی بەڕێز ماکسیم ڕۆبن دەربڕی، کە لە ماوەی ڕابردوودا وەک کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان، ڕۆڵی گرنگی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا گێڕاوە، هەروەها هیوای سەرکەوتنی لە کار و ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.

لای خۆیەوە بەڕێز ماکسیم ڕۆبن، سوپاسی پاڵپشتی و هاریكاریی لایه‌نه‌ پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی له‌ سەرخستنی كار و ئەرکەکانی لە ماوەی ڕابردوودا كرد و خواستی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، دووپات کردەوە.

بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ دوایین پێشهات و گرژییەکانی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.