Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پيرۆزبايى له‌ پارتى سۆسیال دیموكراتی كوردستان ده‌كات

2024-08-08T08:17:48.000000Z
پەیام و پەیوەندی

له‌ يادى چل و هەشت ساڵه‌ی دامەزراندنيدا، به‌ گه‌رمى پيرۆزبايى لە بەڕێزان محەمەد حاجی مەحموود سه‌رۆك و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، ئەنجومەنی سەركردایەتی و ته‌واوى جه‌ماوه‌ر و لایەنگرانى پارتى سۆسیال دیموكراتی كوردستان دەكەم.

له‌م ياده‌دا به‌ ڕێزه‌وه‌ له‌ خەبات و تێكۆشانى پارتى سۆسیال دیموكراتی كوردستان و قوربانييه‌كانى له‌پێناو ئازاديدا ده‌ڕوانم، هه‌روه‌ها ئاماده‌يى و ڕۆڵى له‌ ژيانى سیاسیی هەرێمی كوردستاندا به‌رز ده‌نرخێنم، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2024/8/8