وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا سه‌ره‌خۆشى له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات

News
- 19 November 2020

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 19/11/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كورستان، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌ به‌ڕێز مه‌ولوود چاوشئۆغلو وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركياوه‌ پێگه‌يشت.

تيايدا به‌ڕێز چاوشئۆغلو بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو د. فرسه‌ت سۆفى، پارێزگارى هه‌ولێر، سه‌ره‌خۆشى له‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، هه‌رێمى كوردستان و خێزان و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو كرد و هاوخه‌ميى خۆى بۆ له‌ده‌ستدانى ده‌ربڕى.

به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانيش سوپاسى به‌ڕێز وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركياى كرد بۆ په‌يوه‌ندى و هاوخه‌مييان.