
به‌ڕێز ئيمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و خۆشحاڵى و پشتگيريى خۆى بۆ به‌ره‌وپێشچوونى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆ و هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدرالى عێراق ده‌ربڕى.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10/7/2019 له كۆشكى ئه‌ليزێ له پاريس، به‌ڕێز ئيمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا پێشوازى له به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرد.

له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا هه‌ردوولا دوايين پێشهاته ئه‌منى و سياسييه‌كانى ناوچه‌كه، په‌يوه‌ندى و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنيان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان و چۆنيهتيى هاوكاريكردنى گه‌ڕانه‌وه‌يان بۆ ناوچه‌كانيان، تاوتوێ كرد.
به‌ڕێز ماكرۆن، سوپاس و پێزانينى فه‌ڕه‌نساى بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و شكاندنى تيرۆر و پێشوازيكردنى ئاواره و په‌نابه‌ران و پاراستنى پێكهاته ئاينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه فه‌ڕه‌نسا له چوارچێوه‌ى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا و له نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانيش له پشتگيريى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى سوپاسى پشتگيرى و هاوكارييه سه‌ربازى و سياسى و مرۆييه‌كانى فه‌ڕه‌نسا، به‌تايبه‌تى ئاماژه‌ى به ڕۆڵى سه‌رۆك ماكرۆن كرد له پشتگيريى سياسى و ديپلۆماسيى هه‌رێمى كوردستان له ڕۆژه سه‌خته‌كاندا كه بووه هۆى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.

به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى دۆخى هه‌رێمى كوردستان، عێراق و ناوچه‌كه‌ى پێشكه‌ش كرد، جه‌ختيشى له پاراستن و په‌ره‌پێدانى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى له‌نێوان پێكهاته ئاينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.
ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنان بۆ كۆمپانيا فه‌ڕه‌نسييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان، په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌نديى بازرگانى و ئابووريى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا، بارودۆخى سووريا و مه‌ترسيى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر، به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوولا بوون.