سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى نه‌سره‌دين هه‌ورامى ده‌كات
News
- 17 December 2020

به داخه‌وه هه‌واڵى كۆچى دواييى تێكۆشه‌ر و نيشتمانپهرهوهر و كه‌سايه‌تيى ديار، خوالێخۆشبوو نه‌سره‌دين هه‌ورامى، پێشمه‌رگه‌ى هه‌ردوو شۆڕشى ئه‌يلوول و گوڵانم پێگه‌يشت.
پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يان و كه‌سوكار و دۆست و هاوڕێيانى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم. له خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وايى و سه‌بوورى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2020/12/17