نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ ميرى ئێزدييان ده‌كات

News
- 15 June 2020

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15/6/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مير حازم ته‌حسين به‌گ ميرى ئێزدييان، وێڕاى پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خۆى و خانه‌واده‌ى به‌ڕێزيان، هاوخه‌ميى خۆى بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو كاميران خه‌يرى به‌گ، ئامۆزا و وه‌کیلی مير، ده‌ربڕى.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز ميرى ئێزدييان سوپاس و پێزانينى خۆى و خانه‌واده‌كه‌يان پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى كرد.