سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى كاكه‌ڕه‌ش نه‌قشبه‌ندی ده‌كات

News
- 27 December 2020

بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو كاكه‌ڕه‌ش محه‌مه‌د محه‌مه‌دئه‌مین نه‌قشبه‌ندی، كه‌سايه‌تيى ديارى هه‌ولێر و نيشتمانپه‌روه‌ر و ياساناس و ئه‌ندامى خولى يه‌كه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان ده‌كه‌م.

هاوسۆز و هاوبه‌شى خه‌ميانم، له‌ خواى مه‌زن داواكارم خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وايى و سه‌بووريى هه‌مووان بداته‌وه‌.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2020/12/26