ئەمڕۆ یەکشەممە 2026/6/14 لە ئەبرشییەی کلدانی لە هەولێر، بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی پێشوازییکردن لە قەداسەتی پاتریارک مار پۆڵسی سێيهم نۆنا، پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان، کرد.
لە ڕێوڕەسمەکەدا، کە ژمارەیەک لە کەسایەتیی سیاسی، بەرپرسانی ئیداری و میوانانی ناوخۆ و جەماوەری مەسیحیی هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، بەڕێز سەرۆکی دیوان بە نوێنەرایەتیی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، وێڕای بەخێرهێنان و دەربڕینی خۆشحاڵیی بە سەردانی قەداسەتی مار پۆڵسی سێیەم نۆنا بۆ هەرێمی کوردستان، سەردانەکەی بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ پتەوترکردنی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاجیاکانی کوردستان لە قەڵەم دا و بە سەلماندنەوەی ئەو ڕاستییەی دانا، کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە مەڵبەندی لێبوردەییی نەتەوەیی و ئایینییە لە عێراق و ناوچەکەدا.
پاش ئەوەی لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا قەداسەتی مار پۆڵسی سێیەم نۆنا، بە پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان هەڵبژێردرا، ئەمڕۆ سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و وا بڕیارە ژمارەیەک چالاکیی جیاجیای سیاسی و ئایینی و جەماوەری لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان، ئەنجام بدات.