Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

نوێنەری سەرۆکایەتی بەشداریی لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی (کۆریا کۆرنەر)دا کرد

2024-12-17T18:32:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی

دوێنێ دووشەممە 2024/12/16 بەڕێز فەلاح مستەفا یاریدەدەری سەرۆک بۆ کاروباری سیاسەتی دەرەوە، بە نوێنەرایەتیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی ( کۆریا کۆرنەر) لە زانکۆی نێودەوڵەتیی( تیشک)، کرد.

لە ڕێوڕەسمەکەدا کە وێڕای بەرپرس و میوانانی ناوخۆ، کونسوڵی گشتیی کۆریا لە هەرێمی کوردستان تیایدا بەشدار بوون، بەڕێز فەلاح مستەفا پیرۆزباییی کردنەوەی ئەو گۆشەیەی لە سەرۆک و ستافی سەرۆکایەتیی زانکۆی نێودەوڵەتیی (تیشک) کرد و بە هەوڵێکی بەرهەمدار بۆ پتەوکردنی پەیوەندیی ئەکادیمی و کولتووریی لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆریادا، وەسفی کرد.