Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

نوێنەری سەرۆکایەتی لە ڕۆژی جیهانیی پشتگیریی لە گەلی فەڵەستیندا بەشدار بوو

2024-12-24T12:28:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی

بە نوێنەرایەتیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بەڕێز فەلاح مستەفا، یاریدەدەری سەرۆک بۆ کاروباری سیاسەتی دەرەوە، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی (ڕۆژی جیهانیی پشتگیریی لە گەلی فەڵەستین)دا کرد، کە لەلایەن کونسوڵخانەی گشتیی فەڵەستینەوە لە هەرێمی کوردستان، ڕێکخرا بوو.

لە ڕێوڕەسمەکەدا کە وێڕای میوانانی ناوخۆ، دیپلۆمات و نوێنەری وڵاتانیش تیایدا بەشدار بوون، بەڕێز یاریدەدەری سەرۆک، پەیامی پشتیوانیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی بۆ گەلی فەڵەستین و مافەکانی، بە بەڕێز باڵیۆز نەزمی حەزوری، کونسوڵی گشتیی فەڵەستین گەیاند و بە بۆنەی ١٣ەمین ساڵڕۆژی کردنەوەی کونسوڵخانەی گشتیی فەڵەستین لە هەرێمی کوردستان، کە لەگەڵ یادەکەدا هاوکات بوو، هیوای سەرکەوتنی لە ئەرک و کارەکانیاندا، بۆ خواستن.