Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

پەیامێک لە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە

2024-11-17T11:04:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 2024/11/17 لە سنووری خورماتوو، بۆمبێکی چێندراو بە هێزێکی لیوای هاوبەشی پێشمەرگەدا تەقییەوە. لە ئەنجامدا، عەقید سامان صابر سلێمان، فەرماندەی فەوجی ٣ی لیوای یەکی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق، عەقید محەمەد ڕەزا کەریم، ئەفسەری ئەندازەی فیرقەی ٩ی سوپای عێراق و (ن.ض) شەریف ئەحمەد محەمەد شەهید بوون و سێ پێشمەرگەش بریندار بوون.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری شەهیدەکان دەکەم، داواکارم لە یەزدان بە میهرەبانی و بەزەیی خۆی، گیانیان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە خێزان و ئازیزان و کەسوکاریان ببەخشێ، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2024/11/17