Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

پەیامێکی پیرۆزبایی لە جێگری سەرۆک ـەوە

2025-05-07T06:47:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

پیرۆزباییەکی گەرم لە بەڕێز فرێدریک مێرز دەکەم بە بۆنەی هەڵبژاردنیان وەک ڕاوێژکاری نوێی کۆماری فیدراڵی ئەڵمانیا، هیوای سەرکەوتنیان لە ئاست بەرپرسیارێتی و سەرکردایەتیکردنی گەلی ئەڵمانیادا بۆ دەخوازم.

هیوادارم پێکهێنانی حکوومەتی نوێی کۆماری فیدراڵی ئەڵمانیا، دەرفەتێک بێت بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان و کاری هاوبەشی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2025/5/7