
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان بە گشتی دەکەم، هەروەها ئەم جەژنە لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و گشت پێشمەرگە قارەمانەکان پیرۆز دەکەم.
ئومێدەوارم مانای پیرۆزی جەژنی ڕەمەزان بکەین بە حەقیقەتی گیانی لێبوردەیی و یەکڕیزی و بنەمایەک بۆ بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکان و کاری هاوبەش، هەروەها ئاشتیی کۆمەڵایەتی و پەیوەندییە سیاسییەکان برەو پێ بدەین، لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتیمان و دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە بۆ ئێستا و داهاتووی گەلەکەمان.
دووبارە جەژنتان پیرۆز، لە خوای گەورە داواکارم ڕۆژوو و عیبادەتی هەموومانی قبووڵ کردبێت و خۆشی و شادی بکاتە میوانی هەموو ماڵێکمان.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2025/3/29