Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

پەیامی جێگری سەرۆک بۆ کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد

2025-04-27T09:34:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

بە بۆنەی سەرکەوتنی (کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد) لە ڕۆژئاوای کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی کوردانی ڕۆژئاوا و سەرجەم کوردانی پارچەکانی تری کوردستان، هەروەها لەو کەس و لایەنانەی کە پاڵپشتبوون بۆ بەستن و سەرخستنی کۆنفرانسەکە، دەکەم.

گرنگیی بەستن و سەرکەوتنی ئەم کۆنفرانسە مێژووییە لەوەدایە، کە بە وڵاتانی جیهان ڕاگەیەندرا، کورد هەمیشە لەگەڵ پرسی ئاشتیدایە و ئاشتیخوازانە هەنگاو بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە دەنێت کە لە ئەنجامی گۆڕانکاری و ڕووداوە سیاسییەکانەوە، دروست دەبن.

هیوادارم کار و ڕاسپاردە و بەرنامەکانی ناو ئەم کۆنفرانسە، بچێتە نێو چوارچێوەی واقیعێکی سیاسی و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کار بکرێت بۆ بنیاتنانی سووریایەکی نوێ کە هەموو گەلانی سووریا لەخۆبگرێت و ڕێز لە پەیوەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان بگرێت و ببێتە فاکتەرێکی بەهێز بۆ بەرقەراربوونی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان

2025/4/27