
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکارانهوه، گەرمترین پیرۆزبایی لە کرێکاران و سەندیکای کرێکارانی کوردستان و کرێکارانی عێراق و جیهان بەگشتی دەکەم، هیوادارم ئەو ڕەنج و ماندووبوونەی دهيكێشن، بەرهەمەکەی ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی و بەختەوەريیان لە ژیاندا.
یەکی ئایار ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی زوڵم و ستەم و دەربڕینی یەکسانی و بەرگریکردنە لە ماف و ژیانی کرێکاران لە سەر ئاستی جیهاندا، هیواخوازم سەندیکای کرێکارانی کوردستان داکۆکیکاری سەرسەختی داوا ڕەواکانی کرێکاران بێت، لەپێناو مسۆگەرکردنی مافەکانیان لە ڕووی تەندروستی و سەلامەتیی پیشەیی و دابینکردنی مافە یاساییەکانیانەوە.
بەرز و پیرۆز بێت ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، سڵاو بۆ گیانی پاکی ئەو کرێکارانەی لە کاتی کارکردندا گیانیان سپاردووە.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2025/5/1