Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

پەیامی جێگری سەرۆک لە ساڵیادی شەهیدانی یەکی شوباتدا

2025-02-01T09:34:00.000000Z
هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

21 ساڵە نیشتمان خوێن لە جەستەی دەچۆڕێت، لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و لە ساڵی 2004، پۆلێک لە هەڤاڵ و سەرکردە و کادیری سیاسی و پێشمەرگە و هاووڵاتیی دڵسۆز، بەبێ جیاوازییکردن لە ڕەنگ و ئایدیا و دروشمیان، لە لایەن تاریکپەرستانی ڕێگەی جەهالەتەوە کرانە ئامانج و شەهید کران.

ئەو کردەوە تیرۆریستیانە دەرخەری ئەوەن، کە دوژمن هەمیشە ئامانجی لەناوبردنمان بووە لە گشت قۆناغە جیاوازەکان لە ڕابردوودا و بە ئێستاشەوە، لێرەدا گرنگە ڕەنج و خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستان لەبەرچاو بگیرێت و خوێنی شەهیدەکانمان بکەینە هێزی بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەکانمان، بەرژەوەندیی گشتی لێمان دەخوازێت کە بە گیانی برایەتی و یەکڕیزیی نێوان لایەنە سیاسییەکان، دەستکەوتەکان بپارێزین، هەروەها باشکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک
وەک قەرەبوویەک بۆ ئەو نەهامەتییانەی کە لە ساڵانی ڕابردوودا چەشتوویانە، بکەین بە کاری لە پێشینەمان.

سەری ڕێز و وەفا بۆ یەکە یەکەی شەهیدانی ئەم کارەساتە لە بیرنەکراوە و گشت شەهیدانی کوردستان و خۆڕاگری و ئیرادەی لەبن نەهاتووی خانه‌واده‌ سه‌ربه‌رزه‌كانیان، دادەنەوێنم.


شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2025/2/1