بە بۆنەی هاتنی سەری ساڵی تازەی زایینییەوە (٢٠٢٥)، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی کورستان و پێشمەرگە قارەمانەکان و گشت کوردستانیانی ئازیز دەکەم، هیوای ساڵێکی خۆش و پڕ لە کامەرانیی و سەرکەوتن بۆ خەڵکی کوردستان دەخوازم.
لای هەموومان ڕوون و ئاشکرایە، کە ناوچەکە بەگشتی بە دۆخێكى ئاڵۆز و ناهەمواردا تێپهڕ دەبێت، بێگومان ڕووداو و پێشهاتهكانیش کەم تا زۆر كاريگهرييان دەبێت لهسهر ههرێمەکەمان، بۆیە گرنگە یەکڕیزی و یەکدەنگیی گشت لایە سیاسییەکان بکەین بە خاڵی بەهێزبوون، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر پێشهات و ئەگەرێک؛ هەروەها گرنگە ئەرک و بەرپرسیارێتیی هاوبەش بکەین بە ئامانجی بەرەوپێشبردن و پاراستنی ئارامیی و سەقامگیری بۆ ناوچەکەمان.
هیوادارم هاتنی ساڵی نوێ ببێت بە دەستپێکی بەیەکەوە کارکردن، لەپێناو فەراهەمکردنی ژیانێکی شایستە بۆ هاووڵاتیان، هەروەها ساڵێکی پڕ خێر و خۆشی و چەسپاندنی دادپەروەری و گەشەسەندنی ئابووری و خۆشگوزەرانی بێت بۆ هەموو لایەک، ئومێدەوارم لە ساڵی نوێدا بە زووترین کات کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنرێت، لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل و نیشتیماندا.
ساڵی نوێ لە هەمووان پیرۆز بێت و خوای مەزن کوردستان لە هەر پێشهاتێکی نەخوازراو بپارێزێت.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2024/12/31
پەیامی پیرۆزبایی جێگری سەرۆک بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینییەوە
2024-12-31T15:00:00.000000Z