Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى گه‌يشته‌ ئه‌بو زه‌بى

2021-06-11T15:50:42.000000Z
په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 11/6/2021 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى له‌سه‌ر داواى به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نهيان، جێنشینی ئه‌بو زه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى ئيمارات، گه‌يشته‌ ئه‌بو زه‌بيى پايته‌خت.

له‌ ڕێوڕه‌سمێکدا له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌بو زه‌بی له‌لایه‌ن به‌ڕێز ئه‌حمه‌د عه‌لی ئه‌لسایغ، وه‌زیری ده‌وڵه‌ته‌وه‌ به‌ یاوه‌ریی به‌ڕێزان باڵیۆزی عێراق له‌ ئه‌بو زه‌بی و کونسولی گشتیی ئیمارات له‌ هه‌ولێر، پێشوازی لێکرا.

به‌پێى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌، سبه‌ى شه‌ممه‌ 12/6/2021 سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نهيان كۆده‌بێته‌وه‌.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا پته‌وترکردنی په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئيمارات و چۆنيه‌تيى فراوانكردنى بواره‌كانى هاوبه‌شى و هاريكاريى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ ئيمارات تاوتوێ ده‌که‌ن، له‌باره‌ی دوايين پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى بیروڕا ده‌گۆڕنه‌وه‌.