به‌بۆنه‌ى كۆتاييهاتنى كاره‌كانى كۆنگره‌ى چواره‌ميان و هه‌ڵبژاردنییه‌وه به سه‌رۆكى كۆمه‌ڵى دادگه‌ریی كوردستان، به گه‌رمى پيرۆزبايى له به‌ڕێز مامۆستا عه‌لى باپير و سه‌ركردايه‌تيى تازه و كاديران و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رى كۆمه‌ڵ ده‌كه‌م و هيواى سه‌ركه‌وتنيان له كار و ئه‌ركه‌كانياندا بۆ ده‌خوازم.
هه‌ر به‌م بۆنه‌يه‌وه جه‌خت له گرنگى و پێويستيى ته‌بايى و يه‌كڕيزيى لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ينه‌وه، به‌ڕێز مامۆستا عه‌لى باپير و كۆمه‌ڵى دادگه‌ریی كوردستانيش وه‌ك هێزێكى سياسيى ديار، ده‌توانن ڕۆڵى به‌رچاویان له‌مباره‌يه‌وه هه‌بێت و هه‌موومان پێكه‌وه بۆ ڕووبە‌ڕووبوونە‌وە‌ی تە‌حە‌دییاتی ئە‌م قۆناغە ھە‌ستیارە و پاراستنى ماف و ده‌سكه‌وته ده‌ستوورييه‌كانى گه‌لى كوردستان و تێپه‌ڕاندنى كێشه و قه‌يرانه‌كان، ته‌با و هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بين.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2021/2/20