سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ سه‌رۆك ئه‌لسيسى ده‌كات

News
- 12 July 2020

ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 12/7/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پرسه‌نامه‌يه‌كى ئاراسته‌ى به‌ڕێز عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لسيسى، سه‌ركۆمارى ميسر كرد، تيايدا بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو ئه‌حمه‌د حارس كونسولى كۆمارى ميسرى عه‌ره‌بى له‌ هه‌ولێر، سه‌ره‌خۆشى له‌ به‌ڕێزيان كرد و هاوخه‌ميى خۆى بۆ له‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو ده‌ربڕى كه‌ دوێنێ له‌ ميسر كۆچى دوايى كرد.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، هه‌روه‌ها پرسنامه‌يه‌كى ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبووش كرد و له‌ هه‌ردوو پرسه‌نامه‌كه‌دا هيواى خواست خواى مه‌زن خوالێخۆشبوو بخاته‌ به‌ر به‌زه‌ييى خۆى و سه‌بوورى و دڵنه‌واييى خێزان و كه‌سوكارى بداته‌وه‌.