سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی تارق ڕۆژبەیانی دەکات

News
- 10 May 2021

ئه‌مڕۆ دووشەممە 10/5/2021 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ بەڕێز یوونس ڕۆژبەیانی، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی پارتی دیموکراتی کوردستان، وێڕای پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو تارق ڕۆژبه‌یانیی برایان، هاوسۆزى و هاوخه‌ميى خۆى له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌که‌یان ده‌ربڕى.

به‌ڕێزيان هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وايى و سه‌بوورى به‌ کەسوکار و بنەماڵە و هاوڕێ و هەڤاڵانی ببه‌خشێت.

لاى خۆیەوە، به‌ڕێز یوونس ڕۆژبه‌یانی سوپاس و پێزانينی خۆیان و خانه‌واده‌که‌یان بۆ په‌يوه‌ندى و هاوخه‌ميى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، دەربڕی.