سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی د. سائیر عەبدولئەحەد ئۆگستین دەکات

News
- 3 April 2021

ئه‌مڕۆ شەممە 3/4/2021 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو د. سائیر عەبدولئەحەد ئۆگستین، ئەندامی پێشووی پەرلەمان و کەسایەتیی دیاری شارۆچکەی عەنکاوە، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌ميى خۆى له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو ده‌ربڕى.

به‌ڕێزيان هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وايى و سه‌بوورى به‌ کەسوکار و دۆستانی ببه‌خشێت. لاى خۆيانەوە، خانەوادەی خوالێخۆشبوو سوپاس و پێزانينیان بۆ په‌يوه‌ندى و هاوخه‌ميى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، دەربڕی.