
2019-07-08T06:39:01.000000Z
بەڕێز نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە بانگهێشتى فەرمیى سەرۆکى فەڕەنسا، سەردانى پاریس دەکات و ڕۆژى چوارشەممە ١٠ى تەمووزى ٢٠١٩ لە کۆشکى ئەلیزێ لەگەڵ بەڕێز ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکى فەڕەنسا کۆدەبێتەوە.
سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى فەڕەنسا پەیوەندییەکانى فەڕەنسا لەگەڵ هەرێمى کوردستان و عێراق، دۆخى ناوچەکە و چەند بابەتێکى دیکه تاوتوێ دەکەن.
نووسینگەى ڕاگەیاندنى سەرۆکى هەرێمى کوردستان
٨/٧/٢٠١٩