Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ سەرۆکى فەرەنسا کۆ دەبێتەوە

2019-07-08T06:39:01.000000Z
په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە بانگهێشتى فەرمیى سەرۆکى فەرەنسا، سەردانى پاریس دەکات و ڕۆژى چوارشەممە 10ى تەمووزى 2019 لە کۆشکى ئەلیزێ لەگەڵ بەڕێز ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکى فەرەنسا کۆدەبێتەوە.

سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى فەرەنسا پەیوەندییەکانى فەرەنسا لەگەڵ هەرێمى کوردستان و عێراق، دۆخى ناوچەکە و چەند بابەتێکى دیکه‌ تاوتوێ دەکەن.

نووسینگەى ڕاگەیاندنى سەرۆکى هەرێمى کوردستان

8/7/2019