
2025-01-20T10:27:00.000000Z
بەڕێز شێخ ئەدهەم شێخ عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دواییی خاتوو (خەیریە عەبدولڕەزاق)، دایکی بەڕێزتانم پێ گەییشت، لە ناخەوە نیگەران و خەفەتبار بووم.
بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم، داواکارم لە یەزدانی مەزن بە میهرەبانی و بەزەیی خۆی، گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە ئێوە و کەسوکار و ئازیزانتان ببەخشێت.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2025/1/20