Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

پرسەنامەیەک لە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە

2025-03-30T20:12:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی هەواڵ جەعفەر شێخ مستەفا

برای بەڕێزم کاک دکتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووسی دڵسۆز و پێشکێشکار لە بەشی کوردیی دەنگی ئەمەریکا ( بەڵێن ئەحمەد ساڵح )ی برای بەڕێزتانم پێگەییشت، لە ناخەوە نیگەران و خەفەتبار بووم.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم، داواکارم لە یەزدانی مەزن بە میهرەبانی و بەزەیی خۆی، گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە و کەسوکار و ئازیزانتان ببەخشێت.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان

2025/3/30