Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆکی دیوان بەشداریی لە کۆڕی پێشوازیکردن لە جەژنەکانی لەدایکبوون و سەری ساڵدا کرد

2024-12-18T10:26:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئێوارەی دوێنێ سێشەممە 2024/12/17 لە پاتریارکیی ئاشووری لە هەولێر، بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و شاندێکی سەرۆکایەتی کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان فەلاح مستەفا یاریدەدەری سەرۆک بۆ کاروباری سیاسەتی دەرەوە، نیاز ساڵح بەرپرسی کاروباری دەرەوە و دیپلۆماسی لە سەرۆکایەتی، لە کۆڕی پێشوازییکردن لە جەژنەکانی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (د.خ) و سەری ساڵ، بەشدار بوون.

لە کۆڕەکەدا کە سەرۆکی ناوەندە ئایینییەکان، میوانانی ناوخۆ و نوێنەر و دیپلۆماتکارانی وڵاتان، تیایدا بەشدار بوون، پارتریارک مار ئاوای سێیەم، پارتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لە عێراق و جیهان، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی بە کۆڕەکە، ژیانی پێکەوەیی و لێبووردەیی ئایینی لە هەرێمی کوردستان، بە نموونەیی لە قەڵەم دا.

لە بەشێکی دیکەی کۆڕەکەدا، بەڕێز فەلاح مستەفا بە ناوی شاندی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە، پیرۆزباییی بەستنی کۆڕەکەی لە ڕێکخەرانی کرد و جەختی لە قووڵترکردنەوەی بنەماکانی ژیانی پێکەوەیی و لێبوردەییی ئاینیی لە هەرێمی کوردستان، کردەوە.