ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2024/11/8 لە هەولێر، بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی ماڵئاواییکردن لە بەڕێز فاوتوشی ماتسۆمۆتۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق، کرد.
لە ڕێوڕەسمەکەدا کە لەلایەن کونسوڵخانەی ژاپۆنەوە لە هەرێمی کوردستان ڕێکخرا بوو، بەڕێز سەرۆکی دیوان، وێڕای ستایشکردنی ڕۆڵی بەڕێز ماتسۆمۆتۆ لە ڕێکخستنی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، هیوای پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی بوارەکانی کاری هاوبەشی لەنێوان هەرێمی کوردستان و ژاپۆندا، خواست.
لای خۆیەوە باڵیۆز ماتسۆمۆتۆ، خۆشحاڵیی خۆی بە بەشداریی بەڕێز سەرۆکی دیوان لە ڕێوڕەسمەکەدا نیشان دا و جەختیشی لە گرنگیی ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لە عێراق و ناوچەکەدا، کردەوە.