Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆکی دیوان و شاندێکی سەرۆکایەتی سەرەخۆشییان گەیاندە کونسوڵخانەی هیندستان

2024-12-31T10:15:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئەمڕۆ سێشەممە 2024/12/31 لە هەولێر، شاندێکی سەرۆکایەتی کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، د. نووری عوسمان، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک و نیاز ساڵح، بەرپرسی کاروباری دەرەوە و دیپلۆماسی لە سەرۆکایەتی، سەردانی کونسوڵخانەی گشتیی هیندستانیان لە هەرێمی کوردستان کرد و لە ڕێوڕەسمی ماتەمینی بۆ کۆچی دواییی (مانموهان سینگ)، سەرۆک وەزیرانی پێشووی هیندستاندا، بەشدار بوون.

بەڕێز سەرۆکی دیوان، هاوخەمیی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بۆ گەل و دەوڵەتی هیندستان، بە بەڕێز مادان گۆپال، کونسوڵی گشتیی هیندستان و ستافی کونسوڵخانە، ڕاگەیاند.

لای خۆیەوە بەڕێز کونسوڵی گشتی، سوپاسی بەشداریی شاندەکەی سەرۆکایەتیی لە پرسەکەیاندا کرد و جەختی لە پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتەکەی، کردەوە.