Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆکی دیوان پێشوازی لە سەرۆکی پێکهاتەی ئەرمەن ئەرتۆدۆکس دەکات

2026-07-15T14:12:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/7/15 بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز مەتران ئۆشاگان گۆلگۆلیان، سەرۆکی پێکهاتەی ئەرمەن ئەرتۆدۆکس لە عێراق، کرد.

لە دیدارێکدا، کە سەرۆکی فەرمانگەی کاروباری پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان لە سەرۆکایەتی، ئامادەی بوو، ڕەوشی گشتیی پێکهاتەی ئەرمەن ئەرتۆدۆکس لە عێراق و هەرێمی کوردستان، هەروەها پلانی کار و بەرنامە ئایینی و پەروەردەیییەکانیان تاوتوێ کرا، لەمبارەیەوە بەڕێز سەرۆکی دیوان، ئامادەییی هەرێمی کوردستانی بۆ پێشکەشکردنی هەر هاریکاری و پشتیوانییەک لەپێناو سەرخستنی کار و چالاکییەکاندا، نیشان دا.

لای خۆیەوە بەڕێز مەتران گۆلگۆلیان، وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ ئەو ئارامی و سەقامگیرییەی کە هەرێمی کوردستان بەبێ جیاوازی بۆ هەمووانی دابین کردووە، پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نەتەوەیی و ئایینی لە هەرێمی کوردستان و لێبوردەییی نێوان پێکهاتە جیاجیاکانی، بە نموونەیی لە ناوچەکەدا لە قەڵەم دا.