Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆکی دیوان پێشوازیی لە ئەمینداری گشتیی وەزارەتی بەرگریی عێراق کرد

2025-04-06T14:25:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/4/6 بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە فەریق شوان مەزهەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی بەرگریی عێراق، کرد.

لە دیدارێکدا، جەخت لە گرنگیی بەردەوامیی هاریکاریی سەربازی و هەماهەنگیی هاوبەشی نێوان هەرێمی کوردستان و وەزارەتی بەرگریی عێراق و دەزگا پەیوەندیدارەکانی هەردوولا کرایەوە و بیروڕا سەبارەت بە چۆنیەتیی پەرەپێدان و فراوانکردنیان لە کایە جیاجیاکاندا، ئاڵوگۆڕ کرا.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکەدا، ڕەوشی گشتیی ناوچەکە و پەرەسەندنە ئەمنییەکانی خرایە بەر باس، لەمبارەیەوە، پێویستیی دوورخستنەوەی عێراق لە کێشە و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، دووپات کرایەوە.