Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆکی دیوان پێشوازیی لە باڵیۆزی بەلجیکا کرد

2024-12-03T11:31:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئەمڕۆ سێشەممە 2024/12/3 بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز سێرج دیکشن، باڵیۆزی شانشینی بەلجیکا لە عێراق و ئوردن، کرد.

لە دیدارێکدا کە بەڕێزان فەلاح مستەفا، یاریدەدەری سەرۆک بۆ کاروباری سیاسەتی دەرەوە و نیاز ساڵح، بەرپرسی کاروباری دەرەوە و دیپلۆماسی لە سەرۆکایەتی، ئامادەی بوون، بەڕێز سەرۆکی دیوان، وێڕای خستنەڕووی ڕەوشی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و دوا پەرەسەندنەکانی پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت، دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکەیشی ڕوونکردەوە.

لای خۆیەوە بەڕێز دیکشن، بە بایەخەوە لە پێگەی هەرێمی کوردستان لە عێراق و ناوچەکەدا دوا و خواستی وڵاتەکەیی بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و هاریکاریی هاوبەش لە کایە جیاجیاکاندا، دووپات کردەوە.