Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆکی دیوان پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی بەریتانیا کرد

2025-03-19T10:01:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/3/19 بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئه‌ندرۆ بيزڵى، كونسوڵى گشتیی به‌ريتانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان کرد.

لە دیدارێکدا، پەرەسەندنەکانی پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت و ئاراستەی گفتوگۆ و دانوستاندنەکان بۆ سەرخستنی پرۆسەکە، خرانە بەر باس و ئەنجامەکانیان بە گرنگ و بەرهەمدار، وەسف کران.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، باس لە ڕەوشی گشتیی ناوچەکە کرا. ڕووداوەکانی سووریا و لێکەوتە و کاریگەرییەکانی بەسەر ناوچەکەوە هەڵسەنگێنران، سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، وێڕای جەختکردنەوە لە گرنگیی بەردەوامبوونی، پێویستیی هاوکاری و هاریکاریی هەمەلایەن بۆ سەرخستنی پرۆسەکە، دووپات کرایەوە.

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا و چۆنیەتیی پەرەپێدانیان، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو کە ژمارەیەک لە بەرپرسانی سەرۆکایەتی، ئامادەی بوون.