Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سەرۆکی دیوان پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا کرد

2024-12-18T12:02:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئەمڕۆ چوارشەممە 2024/12/18، بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، کرد.

لە دیدارێکدا کە بەڕێزان فەلاح مستەفا، یاریدەدەری سەرۆک بۆ کاروباری سیاسەتی دەرەوە و نیاز ساڵح, بەرپرسی کاروباری دەرەوە و دیپلۆماسی لە سەرۆکایەتی، ئامادەی بوون، باس لە دۆخی ناوخۆ و ڕەوشی گشتیی ناوچەکە کرا و بیروڕا سەبارەت بە پەرەسەندن و پێشهاتەکانیان، ئاڵوگۆڕ کرا.

پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو، تیایدا گفتوگۆی لایەنەکان و ئەو هەوڵ و هەنگاوانەی کە بە ئاراستەی سەرخستنی پرۆسەکە لە ئارادان، خرانە ڕوو.

پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و چۆنیەتیی پەرەپێدان و فراوانکردنیان، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.