نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 2024/11/10 لە هەولێر، بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمێکی بۆ ماڵئاواییکردن لە بهڕێز ئهحمهد ئهلزاهرى، كونسوڵى گشتیی ئيمارات له ههرێمى كوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیەوە، ڕێکخست.
لە ڕێوڕەسمەکەدا کە وێڕای بەڕێز سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، کونسوڵ و نوێنەری وڵاتانی عەرەبی لە هەرێمی کوردستان تیایدا بەشدار بوون، سەرۆکی دیوان بە پێزانینەوە لە ڕۆڵی بەڕێز ئەلزاهری لە ڕێکخستن و پەرەپێدانی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات دوا و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی نوێیدا، بۆ خواست.
لای خۆیەوە بەڕێز کونسوڵی گشتیی ئیمارات، سوپاسی ڕێکخەر و بەشداربووانی ڕێوڕەسمەکەی کرد و گرنگیی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیماراتی دووپات کردەوە.