نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/11/11 بەڕێز د.نووری عوسمان، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، کرد.
لە دیدارێکدا، پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا و چۆنیەتیی پەرەپێدانیان خرایە ڕوو، هەر لەمبارەیەوە، ئاماژە بە سەردانە فەرمییەکەی ئێستای سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ تورکیا و بەشداریکردنی لە لووتکەی ( COP31) لە ئەنتالیا کرا و بە هەنگاوێکی گرنگ بە ئاراستەی پێشخستنی پەیوەندییەکان و پتەوترکردنی هاریکاری و هەماهەنگیی هاوبەشی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا و وڵاتانی جیهان و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان، لە قەڵەم درا.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکەدا، دۆسیە سیاسییە هەنووکەیییەکانی ناوخۆیی و عێراقی و هەرێمی خرانە بەر باس، تیایدا وێڕای خستنەڕووی پەرەسەندنەکان، بیروڕا سەبارەت بە لێکەوتەی ڕووداوەکان و چۆنیەتیی تێپەڕاندنی ئاڵنگاری و چارەسەری کێشەکان، ئاڵوگۆڕ کرا.