2024-12-09T09:32:00.000000Z
ئەمڕۆ دووشەممە 2024/12/9 دکتۆر نووری عوسمان سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، کرد.
لە دیدارێکدا, ڕەوشی ناوخۆ، هەنگاوەکانی پرۆسەی پێکهێنانی حکوومەت و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا، تاوتوێ کران. لەمبارەیەوە، گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندییەکان و فراوانکردنیان، دووپات کرایەوە.
هەڵسەنگاندنی دۆخی گشتیی ناوچەکە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆگانی دیدارەکە بوو، تیایدا بیروڕا سەبارەت بە ڕووداو و پێشهاتەکان، ئاڵوگۆڕ کرا.