Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

شاندێکی باڵای سەرۆکایەتی سەرەخۆشییان گەیاندە کونسوڵخانەی یۆنان

2025-01-09T10:43:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/1/9 لە هەولێر، بەڕێز فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و شاندێکی باڵا کە لە ژمارەیەک بەرپرس و ڕاوێژکارانی سەرۆکایەتی پێکهاتبوو، سەردانی کونسوڵخانەی گشتیی یۆنانیان لە هەرێمی کوردستان کرد و لە ڕێوڕەسمی ماتەمینی بۆ کۆچی دواییی (کۆستاس سیمیتیس) سەرۆک وەزیرانی پێشووتری یۆناندا، بەشدار بوون.

بەڕێز سەرۆکی دیوان، پەیامی هاوخەمیی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بۆ گەل و حکوومەتی یۆنان، بە بەڕێز نیکۆلۆس ستێرگیولاس، کونسوڵی گشتیی یۆنان و ستافی کونسوڵخانە ڕاگەیاند.

لای خۆیەوە بەڕێز کونسوڵی گشتیی یۆنان، سوپاسی بەشداریی شاندەکەی سەرۆکایەتیی لە پرسەکەیاندا کرد و جەختی لە پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتەکەی کردەوە.