Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

شاندێکی سەرۆکایەتی لە ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی شای بەریتانیادا بەشدار بوو

2024-11-07T19:21:00.000000Z
ھەواڵی سەرۆکایەتی

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024/11/7 لە هەولێر، شاندێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوان و د. نووری عوسمان، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک و ژمارەیەک لە بەرپرس و ڕاوێژکارانی سەرۆکایەتی، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی شای بەریتانیادا کرد، کە لەلایەن کونسوڵخانەی گشتیی بەریتانیاوە لە هەرێمی کوردستان، ڕێکخرا بوو.

لە ڕێوڕەسمەکەدا، بەڕێز سەرۆکی دیوان و شاندی سەرۆکایەتی، پیرۆزباییی یادەکەیان بە بەڕێزان ستيڤن هيچن، باڵيۆزى به‌ريتانيا له‌ عێراق، ئه‌ندرۆ بيزڵى، كونسوڵى گشتیی به‌ريتانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان و ستافی کونسوڵخانە گەیاند و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامییان، بۆ خواستن.

لای خۆیانەوە هەریەک لە بەڕێزان باڵیۆز و کونسوڵی گشتی، وێڕای دەربرینی سوپاس و پێزانینیان بە بەشداریی شاندەکە لە یادەکەدا، جەختیان لە پتەویی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان، کردەوە.