Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

شێخ محه‌مه‌د بن زايد پيرۆزبايى له‌ نێچيرڤان بارزانى ده‌كات

2019-06-27T08:38:47.000000Z
په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی

له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئالنهه‌ييان جێنشينى ئه‌بو زه‌بى و جێگرى فه‌رمانده‌ى باڵاى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى ئيماراتى يه‌كگرتووى عه‌ره‌بى، پيرۆزبايى ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ به‌ڕێزيان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زايدى كرد و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى ئيماراتى يه‌كگرتووى عه‌ره‌بى دووپات كرده‌وه‌، به‌تايبه‌تيش بۆ ئاواره‌كانى عێراق له‌ هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها تيشكى خسته‌ سه‌ر ڕۆڵ و چالاكييه‌كانى ده‌سته‌ى مانگى سوورى ئيماراتى و دامه‌زراوه‌ى ئه‌لخه‌ليفه‌ بۆ هاوكاريى مرۆيى و سوپاسى هاوكارييه‌كانيانى كرد.

له‌ په‌يوه‌ندييه‌ ته‌له‌فۆنييه‌كه‌دا كه‌ ئه‌مڕۆ پينجشه‌ممه‌ 27/6/2019 ئه‌نجامدرا، هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيماراتى يه‌كگرتووى عه‌ره‌بى و هه‌رێمى كوردستان و بره‌ودان به‌ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوانيان كرده‌وه‌.