بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو پرۆفيسۆر د. ده‌شتى دزهيى، پزيشكى به‌توانا و ئه‌كاديمى و كه‌سايه‌تيى ديارى هه‌ولێر، پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان و هاوڕێيان و هاوكارانى ده‌كه‌م، هاوخه‌ميانم. له خواى مه‌زن داواكارم گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
د. ده‌شتى دزهيى، وه‌ك پزيشكێكى لێهاتووى هه‌ولێر و كوردستان، ته‌مه‌نێكى درێژى به خزمه‌تى پزيشكى و ئه‌كاديمى به‌سه‌ر برد و ڕۆڵێكى ديارى له كه‌رتى پزیشکیی كوردستاندا گێڕاوه، هه‌روه‌ها هه‌ميشه پشتيوانى دۆزى ڕه‌واى گه‌له‌كه‌ى بووه و خزمه‌تى به شۆڕش و پێشمه‌رگه كردووه. گيانى شاد و يادى هه‌ميشه به خێر بێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/1/25
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى د. ده‌شتى دزهيى ده‌كات
2025-01-25T12:39:00.000000Z