
بۆ كۆچى دواييى كه‌سايه‌تيى ديار و تێكۆشه‌رى نيشتمانپه‌روه‌ر خوالێخۆشبوو به‌ختيار ئاوڕەحمان ئاغاى نۆڕك، پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى به‌ڕێز ده‌روێش ئاوڕه‌حمان ئاغا و ته‌واوى خانه‌واده و كه‌سوكار و هاوڕێيانى خوالێخۆشبوو ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم.
خوالێخۆشبوو له‌گه‌ڵ خانه‌واده دڵسۆز و نيشتمانپه‌روه‌ره‌كه‌ى، خزمه‌تێكى زۆريان به گه‌ل و نيشتمان كردووه كه مايه‌ى ڕێز و پێزانينن. له په‌روه‌ردگارى مه‌زن داواكارم گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌موو لايه‌ك ببه‌خشێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/2/22