Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو مامۆستا فارس قادر فه‌قێ عه‌بدوڵڵا ده‌كات

2025-01-07T09:34:00.000000Z
پەیام و پەیوەندی

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2025/1/7 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ كۆچى دواييى تێكۆشه‌ر و كه‌سايه‌تيى ديارى هه‌ولێر خوالێخۆشبوو مامۆستا فارس قادر فه‌قێ عه‌بدوڵڵا، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز هێمن قادر ـ ى برايان و جێگرى پارێزگارى هه‌ولێر، سه‌ره‌خۆشیی له‌ خۆيان و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌يان كرد.

به‌ڕێزيان وێڕاى ده‌ربڕينى هاوسۆزى و هاوخه‌مى، له‌ خواى مه‌زن داواکار بوو گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز جێگرى پارێزگارى هه‌ولێر، سوپاس و پێزانينى خۆيان و خانه‌واده‌كه‌يانی بۆ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شيى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.