
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2024/10/9 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا، سه‌ره‌خۆشیی له خاتوو د. شوكريه ڕه‌سووڵ كرد بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو پرۆفيسۆر د. خه‌ليل ئيسماعيل ـ ى هاوسه‌رى.
بەڕێزیان وێڕاى ده‌ربڕينى هاوسۆزى و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ خۆى و خانه‌واده و كه‌سوكار و قوتابيان و هاوڕێيانى خوالێخۆشبوودا، هيواى خواست خواى مه‌زن، گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه خاتوو د. شوكريه ڕه‌سووڵ، سوپاس و پێزانينى خۆى و خانه‌واده‌كه‌ى بۆ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شيى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا، ده‌ربڕى.