
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2025/4/29 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ خاتوو شيرين ئامێدى، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێڕیی ئه‌نجومه‌نى باڵاى تێكۆشه‌رانى پارتى ديموكراتى كوردستان، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو سه‌عيد ئامێدى ـ ى هاوسه‌رى و پێشمه‌رگه و كه‌سايه‌تيى ديار، سه‌ره‌خۆشيى له خۆيان و خانه‌واده‌ى به‌ڕێزيان كرد.
به‌رێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى ده‌ربڕينى هاوخه‌مى و هاوسۆزى، هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه خاتوو شيرين ئامێدى، سوپاس و پێزانينى خۆى و خانەواده و كه‌سوكاره‌كه‌يانى بۆ په‌يوه‌ندى و هاوخه‌ميى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و هاوبه‌شييان له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا، ده‌ربڕى.