Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو به‌هرۆز قه‌شانى ده‌كات

2024-12-20T17:39:00.000000Z
پەیام و پەیوەندی

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خێزان و كه‌سوكار و هاوڕێيانى خوالێخۆشبوو ئه‌ندازيار به‌هرۆز قه‌شانى، پارێزگارى پێشووترى سلێمانى ده‌كه‌م. هاوسۆز و هاوخه‌ميانم.

خزمه‌ت و ڕه‌نجى خوالێخۆشبوو، له‌ كاتێكدا ئه‌ركى پارێزگارى سلێمانى له‌ ئه‌ستۆدا بوو، مايه‌ى ڕێز و پێزانينه‌. له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/12/20