Presidency of the Kurdistan Region of Iraq

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ ڕۆژنامه‌نووس دیار کورده‌ ده‌کات

2024-12-05T08:49:00.000000Z
پەیامی پیرۆزبایی

به‌ گه‌رمی پیرۆزبایی لە ڕۆژنامه‌نووسی بەتوانا و بەڕێوەبەری نووسینگەی تۆڕی میدیاییی ڕووداو له‌ واشنتۆن (دیار کوردە) دەکەم، بۆ وەرگرتنی خەڵاتی (کۆمەڵەی پەیامنێرانی میدیای بیانی لە وڵاتە‌ یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا)، وەک یەکێک لە نایابترین پەیامنێرانی بیانی له‌و وڵاته‌.

هەر بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە هاوکارانی و هەموو ڕ‌ۆژنامه‌نووسانی کوردستان دەکەم. ئەم خەڵاتکردنه‌ بەڵگەی ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان خاوەن میدیاکار و ڕۆژنامەنووسی بەتوانا و لێهاتووه‌. شانازییان پێوه‌ ده‌که‌ین و مایه‌ی ڕێز و پێزانین و ده‌ستخۆشیین.

هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بن.


نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2024/12/5