
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2025/2/1، لە ڕێوڕەسمێکدا بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بارەگای نوێی لقی سلێمانیی یەکێتی مافپەروەرانی کوردستانی کردەوە.
لە ڕێوڕەسمەکەدا، کە ژمارەیەک لە دادوەر و پارێزەر و مافپەروەران ئامادەی بوون، لە وتەیەکیدا جێگری سەرۆک، پیرۆزباییی بارەگای نوێی لە سەرۆک و ئەندامان و کارمەندانی لقی سلێمانیی یەکێتییەکە و گشت مافپەروەرانی کوردستان کرد و هەموو پاڵپشتیەکیشی بۆ ئەرک و کارەکانیان دووپات کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی وتەکەیدا، باسی لە پێویستیی بەستنی کۆنگرەی لقی سلێمانیی یەکێتیی مافپەروەرانی کوردستان کرد و بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ بەرەوپێشچوونی کارەکانیان و نوێبوونەوەی ڕێکخراوەکەیانی لە قەڵەم دا.


